کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

images 7 3

ئەمرۆ چوارشەممە ١٩ ی مانگی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ چواردەهەمین ساڵیادی ئێعدامی جەنایەتکارانەی” فەرزاد کەمانگەر” و هاوبەندیەکانی: ” شیرین عەلەمهولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان.” ڕۆژی ٢٣ ی مانگی گوڵانیش ساڵیادی مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستانە لە وڵامدانەوە بەم جەنایەتەئێعدامی دژی ئینسانی ٥ لاوی تێکۆشەر کە تا ئاخرین ساتەکانی ژیانیان لە سەنگەری تێکۆشان دژبە ڕژیمی ئیسلامی خۆڕاگرییان کرد، به‌دوای ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ به‌ ملیۆنان كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان مانگرتنێکی گشتییان به‌ڕێوه‌ برد.

ئێعدامی ئه‌م خه‌باتكارانه‌ له‌ باروودۆخێكدا به‌رێوه‌‌چوو كه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاستی ئێران و جیهان دژبه‌ ده‌ركردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان به‌ڕێ كه‌وتبووه‌ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی نه‌دایه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ ڕۆژی ئێعدامی ئه‌وانه‌وه‌، هه‌ستی به‌ تووڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد و  له‌كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك ترسابووهه‌ربۆیه‌ ته‌رمی گیانبه‌ختكردووانی هه‌رگیزنه‌دایەوه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كانیانچوارڕۆژ پاش ئه‌م ئێعدامانه‌ بوو كه‌ مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م جه‌نایه‌ته‌دا شكڵی گرتڕژیم به‌ خه‌یاڵی خاوی خۆی لای وابوو كه‌ به‌ ئێعدامی ٥ خه‌باتكاری سیاسی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن زیاتر په‌ره‌ پێده‌دات و خه‌ڵكی كوردستان ترساو و بێده‌نگ ده‌بنبه‌ڵام مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢٣ی گوڵان وڵام یخه‌ڵكی كوردستان به‌و خه‌یاڵه‌ خاوه‌ی سه‌رانی ڕژیم بووبانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ بۆمانگرتنی گشتی له‌م ڕۆژه‌دا، له‌گه‌ڵ پشتیوانیی و هاوڕێیه‌تی یحیزب و هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و له‌گه‌ڵ پێشوازیی به‌رینی هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له‌ ئێران به‌ره‌وروو بووله‌م ڕۆژه‌دا كوردستان، یه‌كپارچه‌ ته‌عتیل كراكرێكارانی كارگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری مانیان گرت، كاسبکار  و بازاڕیه‌كان دووكانه‌كانیان داخست، كارمه‌ندانی ئیداره‌ ده‌وڵه‌تی و خسووسیه‌كان نه‌چوونه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، خوێندكاران، موعه‌لیمان و مامۆ‌ستایانی زانكۆ، كلاسه‌كانی ده‌رسیان ته‌عتیل كردبه‌م جۆره‌ هاوپشتیه‌كی گشتی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنی به‌ندكراوانی سیاسی شكڵی گرتئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ گشتییه‌ نیشانیدا كه‌ ئێعدامی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی، نه‌ ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستانی چاوترسێن نەکردووه‌ به‌ڵكوو ئیراده‌ی گشتیی ئه‌وانی بۆ خه‌بات له‌ دژی ئه‌م ڕژیمه‌ و خۆڕاگری ‌ به‌رامبه‌ر  بهسیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی، پته‌وتركردووه‌.

مانگرتنی سیاسیی گشتیی ٢٣ی گوڵان، هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانی ڕژیمی شێواندكوشتنی ٥ لاوی به‌ندكراوی سیاسی نه‌ ته‌نیا نه‌یتوانی خه‌ڵكی كوردستان بترسێنێ، به‌ڵكوو ئاگری تووڕه‌یی ئه‌وانی زیاتر گه‌شانده‌وه‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانزانی كه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌ك بۆ ڕزگاركردنی گیانی باقیی ئازیزانی به‌ندكراویان هه‌بێت، له‌م مه‌سیره‌وه‌ تێپه‌ڕده‌بێتئه‌م مانگرتنه‌ وڵامێكی ددان شكێن بوو كه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامییان داوه‌ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ به‌رین و لێبڕاوانه‌ و به‌جێیه‌، به‌ ڕژیمی نیشاندا كه‌ ئه‌گه‌ركاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌كه‌م دانێ، تووشی چ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت له‌ لێكدانه‌وه‌كانیدا.

ئه‌م ئه‌زموونه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ریخست كه‌ مانگرتنی سیاسیی گشتی شێوازێكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌ كه‌ تیایدا درووشم و سیاسه‌ته‌كان له‌ ڕێگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه‌‌، ده‌بنه‌ هێزێكی مادی، ڕێگایه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕژیم  لهنه‌به‌ردێكی درێژماوه‌ دا ماندوو بكات و هێزی سه‌ركوتگه‌ری له‌ كار بخات و جه‌ماوه‌رده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێ خۆی بۆ  هه‌نگاوه‌كانی دواتر ئاماده‌ بكاتخه‌ڵكی كوردستان به‌ به‌كارهێنانی تاكتیكی مانگرتنی گشتی، ئیمكانی جم و جۆڵیان له‌ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی دوژمن زه‌وت كرد و ڕێگای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ و ناكارامه‌ كردنی سه‌ركوتگه‌ریی ئه‌م هێزانه‌یان، به‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانیش نیشاندا.

خه‌ڵكی كوردستان له‌ گه‌لێك قوناغدا، توانا و هێزی یه‌كگرتووی خۆیان دژ به‌م ڕژیمه‌ نیشان داوه‌له‌ وتنی “نایه‌كی به‌ هێز به‌ ڕێفراندۆمی پێكهێنانی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌هاری ١٣٥٨ تا كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی مه‌ریوان  و ڕێپێوانی خه‌ڵكی باقی شاره‌كان بۆ‌ پشتیوانی له‌وان و مانگرتنه‌ شكۆداره‌ سیاسیه‌ گشتیه‌كان هه‌ر له‌م ساڵه‌دا، له‌ زومره‌ی ئه‌و دژه‌كرده‌وه‌ و پۆتانسێلانه‌ بوون كه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر زۆره‌ملی و ملهۆڕیی ڕژیمدا له‌ خۆیان نیشانیان داوه‌.

چەخماخەی شۆڕشی ژینا بە خۆپیشاندانی بەرینی خەڵکی شاری سەقز لە جەریانی ناشتنی تەرمی ژینا ئەمینی کە ناوی بوو بە ڕەمزی شۆڕش و بەدوایدا بە مانگرتنی سیاسی گشتی لە کوردستان لە ناڕەزایەتی بەم جەنایەتە لێ دراشۆڕشێک کە ئاگری قین و توڕەیی خەڵکی لە سەرتاسەری ئێرانی بڵێسەدارتر کرد و چەند مانگرتنی یەکپارچەی دیکەی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئه‌م مانگرتنانه‌ نیشانیاندا كه‌ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ پشت سنووره‌كان به‌ مانای كۆتایی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نییه‌نیشانیاندا سه‌ره‌ڕای ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌، ڕیشه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ قووڵایی كۆمه‌ڵگادا به‌هێزتر بووه‌نیشانی دا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ خاوه‌نی هێز‌ و وشیاری و ڕێكخراو و ڕێبه‌ریی خۆیه‌تینیشانیدا كه‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و برسییه‌تی و ده‌ستكورتی، ئاماده‌ن به‌ دڵئاواڵه‌ییه‌وه‌ له‌ پێناو سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ركۆماری ئیسلامیدا، له‌ بژێو و ژیانی خۆیان هه‌زینه‌ بكه‌ننیشانیدا كه‌ کۆمەڵگای كوردستان، كۆمەڵگایەکی سیاسییه‌ و توانایی به‌ حیزبی بوونی له‌سه‌رەوەیەنیشانیدا كه‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی جه‌ماوه‌ریی، ده‌كرێ وه‌ك ئه‌زموونێكی خه‌باتكارانه‌ی سه‌ركه‌وتوو، له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێرانیش به‌كار بێت كه‌ تیای دا هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان یڕژیم له‌ به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گشتیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا، داماو و بێ توانا ده‌بن و كارێكیان بۆ ناكرێ.

به‌ڵام ئه‌گه‌رئه‌م ئه‌زموونانه‌ ڕێنوێنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بن له‌ ڕووداو و گۆڕانكاریه‌كانی داهاتوودا، بۆ كۆمه‌ڵه‌ش مه‌یدانی ئەزموون و تاقیكردنه‌وه‌ن،‌ تا خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی خۆی وه‌ك ڕه‌وتێكی ڕادیكاڵ و سۆسیالیست كه‌ خاوه‌نی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، بناسێت و كه‌م و كوڕییه‌كان و خاڵه‌ لاوازه‌كانی خۆی له‌م بواره‌دا بڕه‌وێنێ و به‌رده‌وام له‌ دڵی ڕووداوه‌كاندا  بێت و ئاراسته‌ی گونجاویان پێ بداتبێ گومان ڕۆژان و ڕووداوگه‌لێكی گرینگمان له‌به‌ره‌ و كۆمه‌ڵه‌ به‌رپرسیاریەتی خۆی له‌ پێناو تێپه‌ڕاندنی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ خاڵه‌وه‌رچه‌خانه‌ مێژووییه‌كان، به‌ره‌و ئاسۆی ڕوونی ئازادی، ده‌ناسێت و به‌ پشتبه‌ستن هه‌ربه‌م پێگه‌یه‌، ئه‌ركه‌كانی خۆی ‌ به‌جێ دێنێتسیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ وه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه‌ كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ.

له‌ ١٤هەمین ساڵڕۆژی شكۆدار و مێژوویی مانگرتنی گشتیی ٢٣ی گوڵاندا، ڕێزدەگرین له‌ یادی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی كه‌ بوێرانه‌ له‌ به‌رامبه‌ردوژمن داخۆڕاگریان كرد و گیانی خۆیان له‌سه‌رئه‌م پایه‌داریه‌ دانا و، سڵاو و دروودیش ده‌نێرین بۆخه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌گی كوردستان كه‌ وه‌ها شكۆدار، ڕێزیان له‌ یادی ئازیزانی گیانبه‌ختكردوویان گرت.