ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج سووختبه‌ر و شارومه‌ندی به‌لووچ له‌كاتی ڕاودوونانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، دوو سووختبه‌ری مێرمنداڵی به‌لووچ به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و “یوونس چاه ئه‌حمه‌د” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی كههوورستانی به‌نده‌ر عه‌باس، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئاگری گرت و له نێو ئاگر دا سووتان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ڕژیم به‌دوای ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران كه‌وتوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كێشاوه به ماشێنی سووختبه‌ران و له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. ناسناوی سێ كه‌س له قوربانیان بریتیه له: “محه‌ممه‌د گۆردههانی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، “شه‌كوور به‌لیده” و “عه‌بدۆڵڵا به‌لووچزهی”.