ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، ئێرانیای ئازادیخواز له وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، ئۆتریش، هوله‌ند، سوید، دانمارك، ئه‌مریكا، كانادا و ئۆستڕاڵیا دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی تووماج و قوربانییه‌كانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون. به‌شداربووان داویان كرد گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ڕژیم به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام زیاد بكرێت و سپای پاسداران بخرێته نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.