شه‌وی دووشه‌ممه ٣ی گوڵان، سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس و هاوڕێكه‌ی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزهكامی كه‌ڵانته‌ری ١٣ی به‌نده‌رعه‌باس به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێكیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵه و له ئه‌كامی ئه‌و هێرشه‌دا، سووختبه‌رێك به ناوی “ئه‌میرمحه‌ممه‌د چه‌تری سه‌حه‌ر” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و هاوڕێی ئه‌و سووختبه‌ره كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به‌سه‌ختی بریندار بووه.