ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٢ و ١٣ی خاكه‌لێوه، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ڕامین ئاسكانی” و “فه‌رشاد ئه‌ربابی” به ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم له شاره‌كانی ڕاسه‌ك و دلێگان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “ڕامین ئاسكانی” به ته‌قه‌ی ته‌ك تیرئهندازهكانی حكوومه‌ت سه‌ری پێكراوه و گیانی له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هاووڵاتیه‌كی ماتۆڕ سه‌واری به‌لووچ به ناوی “فه‌رشاد ئه‌ربابی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ خه‌ڵكی شارستانی قه‌لعه گه‌نج به دوو فیشه‌كی به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت كوژراوه.