ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی له په‌رداختی كارتی نه‌وت، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی دۆخی كاری و گرێبه‌سته‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.