شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچ له مێحوه‌ری زێهكه‌لووت بۆ دلێگان، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ و هێزێكی ئینتزامی كوژران و شارومه‌ندێكی دیكه و هێزێكی ڕژیم بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری دلێگان، به‌بێ هۆكار ئۆتۆمبێلی شارمهندێكی به‌لووچ به ناوی “موسافیر بامری”یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له وڵامدا ناوبراو ته‌قه‌ی له هێزه‌كانی ڕژیم كردووه. له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، هێزێكی ڕژیم به ناوی “یوونس محه‌ممه‌دی” كوژراوه و مه‌ئموورێكی دیكه‌ش بریندار كراوه. هه‌روه‌ها “موسافر بامری” فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ست داوه و شارومه‌ندێكی به‌لووچ به پاشناوی غوڵامی به‌سه‌ختی بریندار بووه.