کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌مه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی شووش و ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “واده‌ و وه‌عید زۆرمان بینی، چی تر ده‌ند ناده‌ین” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست هه‌ژاری و ده‌سكورتی، كه‌می حه‌قده‌ست، گه‌نده‌ڵی و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات، هه‌ڵاوسان و نابه‌رابه‌ری نیشان دا و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.