کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی “نگین مۆكران”ی چا‌به‌هار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی نگین مۆكرانی چا‌به‌هار

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی “نگین مۆكران”ی چابه‌هار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی نگین، شیركه‌تی
“سازه‌ی په‌یمانكاری” و شیركه‌تی “ئاوای جه‌هانبین” ماوه‌ی سێ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی شیركه‌ت ته‌نیا به‌ڵینی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن و هیچ بایه‌خێك به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناده‌ن.