شه‌وی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی دژبه‌ری شه‌ڕ له ئێسرائیل له‌به‌رده‌م خانووی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.
پاش ئه‌وه‌ی گرووپی حه‌ماس ڕایگه‌یاند كه له بۆردوومانه‌كانی خان یوونس دوو دیلی ئیسڕائیلی كوژراون و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كان و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری تل ئاویو به به‌ستنی ئۆتووبانه‌كان خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی ته‌واوی بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسڕائیل هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.
