ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شیركه‌تی لوفتانزای ئاڵمان گه‌وره‌ترین مانگرتنی خۆیان ده‌ست پێكرد و سیسته‌می هاتووچۆی ئه‌و وڵاته‌یان فه‌له‌ج كرد.
كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی لوفتانزا كه به‌دوای بانگه‌وازی ئیتحادییه‌ی وێردی په‌یوه‌ست به مانگرتنی كرێكارانی قه‌تار، مێترۆ و تراموا بوون، سیسته‌می هاتووچۆی ئه‌و وڵاته‌یان به ته‌واوی فه‌له‌ج كردووه. كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كارن، تا به ئێستا چه‌ند جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت دانووستانیان كردووه به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كانیان ئاكامێكی نه‌بووه.
