ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌به‌رده‌م دوو سیتادی هه‌ڵبژارده‌كان له ئه‌یاله‌تی پاكستان ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنیری فه‌ڕانسه، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وانه بوون. له یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌دا، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، یه‌ك ساعه‌ت پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م ڕوویدا و له‌و ڕووداوه‌ش ١٠ كه‌س كوژران و ١٢ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
