به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “ڕه‌ئووف شێخ مه‌عرووفی”، “كامران سۆڵتانی” و “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر به تۆمه‌تی ساخته‌ی “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار و هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدام‌یان لێكراوه.
“ڕه‌ئووف شێخ مه‌عرووفی”، “كامران سۆڵتانی” و “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و به “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراون. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه، ده‌زگای قه‌زایی “وه‌كیلی ته‌سخیری” بۆیان دابین كردووه به‌ڵام نه خۆیان و نه ڕۆڵه‌كانیان چاویان به‌و پارێزه‌رانه نه‌كه‌وتووه. هه‌روه‌ها ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و سێ شارومه‌نده به دانانی وه‌سیقه دژایه‌تیان كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕه‌ئووف شێخ مه‌عرووفی”، “كامران سۆڵتانی” و “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” به كۆشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم تۆمه‌تبار و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون.