به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ر به هۆی هه‌ڵدانی به‌رد به‌سه‌ریاندا له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسووده‌وه، بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له نزیك جاده‌ی “دووئاو”، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ردیان هه‌ڵداوه به‌سه‌ر ئۆتومبێلی كۆڵبه‌ران له سنووری نه‌وسوود و به‌وهۆیه‌وه سێ كۆڵبه‌ر بریندار بوون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “نه‌وید(پاشناو نادیار)” و “ئاره‌ش(پاشناو نادیار)”.