ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “موسته‌فا شه‌عبانی”یان كرد له شاری بۆكان و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه‌یان به‌رز ڕاگرت.
“موسته‌فا شه‌عبانی” شه‌وی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، كاتێك خه‌ڵكی بۆكان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی “كامیل شه‌عبانی” برای ده‌ستبه‌سه‌ركراوی سه‌ردانی ماڵیان كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به دوو فیشه‌كی كڵاشینكۆف گیانی به‌ختكرد. شاری بۆكان له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ٢١ شه‌هیدی پێشكه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كوردستان كرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، “ئه‌مجه‌د عه‌نایه‌تی”، “هیوا جان جان”، “ئیبراهیم شه‌ریفی” و “هه‌ژار مام خۆسره‌وی” سه‌ردانی بنه‌ماڵی “موسته‌فا شه‌عبانی”یان كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێڕگای پڕ شانازیان بن.