ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، دانیشتووانی كانتۆنی جزیر له ڕۆژئاوای كوردستان دژبه هێرشه وهحشیانهكانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ سه‌ربازی توركیار له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” كوژران و چه‌ندین سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی، باكووری هه‌رێم و ڕۆژئاوای كوردستانی به چڕی بۆردوومان كرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دانیشتووانی كانتۆنی جزیر دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داویان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه بگرن و ناوچه‌ی دژه فڕین به‌سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه ڕابگه‌ینن.
