کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌رینی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان

هێرشی به‌رینی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیار له‌ وڵامی كوژرانی ٩ سه‌ربازی له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك”وه‌، ٥٩ ئامانجی له‌ باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان كرده‌ ئامانج.

له‌ ڕاگه‌یاندنی وزاره‌تی به‌رگری توركیادا هاتووه‌: ٥٩ ئامانج له‌ باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كراوه‌ و ده‌یان گه‌ریلای “پ.ك.ك” كوژران، هه‌ر چه‌ند میدیاكانی “پ.ك.ك” هێرشه‌كانیان پشتڕاست كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌ زیانه‌كانی نه‌كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی ته‌ربه‌سپی، عه‌وده‌ و ته‌ل خاتوون و به‌ندئاوی باشوورت له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌رقی هه‌زاران كه‌س له‌ عه‌ین عیسا و ناوچه‌كانی دیكه‌ قه‌تع كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پاش گوژرانی سه‌ربازانی تورك له‌ چیاكانی كوردستان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا ١١٣ كه‌سیان له‌ باكووری كوردستان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.