ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا، دوو ژنیان له كانتۆنی عه‌فرین له‌سێداره داوه.
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هێشتا ناسناوی ئه‌و دوو ژنه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ڕایگه‌یاندووه كه ئاماری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ئه‌بێ كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و هه‌موو جه‌نایه‌ت به ده‌نگ بێن. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌یان ژنی كورد له كانتۆنی عه‌فرین له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیاوه ڕفێندارون، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر به‌شێكیان و ژماره‌یه‌كیان پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازار ڕاده‌ستی زیندانه‌كانی توركیا كراون. هه‌روه‌ها چه‌ندین ژن و كچی لاو بێسه‌روشوێن كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
