“دایه شه‌ریفه” دایكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین حسێن په‌ناهی” كه له ساڵی ٢٠١٨ی زاینی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كرا، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ش به‌ندكراوی كورد نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كانیان بوو.
له سه‌ر ئه‌و پووستهرهی دایه شه‌ریفه به‌ده‌سته‌وه گرتبووی نووسراوه: لاوه‌كانمان ئێعدام مه‌كه‌ن، ئێعدامی حوكمێكی نامرۆڤانه‌یه و ئه‌بێ له ئێران بنه‌بڕ بكرێت. هه‌روه‌ها ڕوو له حكوومه‌ت نووسراوه: به چه‌ك و پهتهكانتان ناتوانن ڕێگه له گه‌یشتنی خه‌ڵك به ئازادی بگرن، ڕامیمنی منتان له‌سێداره دا، به‌ڵام هه‌زاران ڕامینی دیكه له‌دایكبوو، ئه‌مه‌یه ڕه‌مزی كاروانی نه‌مرانی ئێمه، ئێعدام ڕابگرن.
