کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “بۆڵی بانمیل”ی ئیلام له‌ ئاست داگیرگردنی زه‌ویه‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بۆڵی بانمیلی ئیلام له‌ ئاست داگیرگردنی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی ناوچه‌ی “بۆڵی بانمیل” له‌ پارێزگای ئیلام له‌ ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، زه‌ویه‌كانی ناوچه‌ی “بۆڵی بانمیل”ی ئیلام له‌ مێژه‌‌ به‌ڵگه‌ی یاسایی هه‌یه‌ و خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی ئه‌و زه‌مینانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ڕێگه‌ نادات ئاژه‌ڵداران و كه‌شاوه‌رزان مه‌ڕ و ماڵاتیان له‌ مێرگه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌خێو بكه‌ن. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ چه‌كی قورس و كه‌ره‌سته‌ی نیزامیه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازیان و ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كرد. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، زۆربه‌ی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاو، به‌رق و گازی نییه‌، به‌ڵام هیچ كات به‌رپرسانی ڕژیم ئاوڕیان به‌ كێشه‌ و گرفتی خه‌ڵك نه‌داته‌وه‌، ئێستاش كه‌ ده‌یانه‌وێت مه‌ڕ و ماڵاتیان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان بله‌وه‌ڕێنن، سپای پاسداران ڕێگرییان لێ دكات.