ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر كه‌رانه‌ی باخته‌ری، خان یوونس و باشووری لوبنان و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا به ده‌یانی فه‌له‌ستینی دیكه بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ربیه، له شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان له نابلۆس و ئۆردووگای جه‌نین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری، ئه‌فسه‌رێكی ئیسڕائیلی كوژرا و شه‌ش فه‌له‌ستینیش گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی خان یوونس له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كرا و به‌رپرسانی بێهداشتی فه‌له‌ستین ڕایانگه‌یاند كه له چه‌ند كاتژمێردا ١١٣ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی قوربانیانی گه‌یشتووته ٢٢ هه‌زار و ٨٣٥ كه‌س و ئاماری برینداره‌كان بۆ ٥٨ هه‌زار و ٤١٦ كه‌س هه‌ڵكشاوه. هه‌روه‌ها ته‌رمی هه‌شت هه‌زار كه‌س له ژێر داروپه‌ردوودا ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین بنكه‌ی نیزامی و لۆجستیكی حیزبۆڵڵا له باشووری لوبنان بۆردوومان كراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، دوو فه‌رمانده‌ی حه‌ماس له خان یوونس و پێنج فه‌رمانده‌ی حیزبۆڵڵا له لوبنان كوژراون.