ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، “بەرزین حەمزەزادە”، منداڵی برینداری تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، كاتێك لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ی ورمێ نەشتەرگەری بۆ ده‌كرا، گیانی لەدەستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “بەرزین حەمزەزادە” پاییزی ساڵی ڕابردوو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، هەر دوو گورچیلەی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا له‌ده‌ستدا. ناوبراو لە ماوەی یەک ساڵ و دوو مانگی ڕابردوودا، چەندین جار تووشی هاتنە خوارەوەی ئاستی وشیاری و بێهۆشی بووە و چەند جار بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوەندە ئەمنییەکان لە دوێنێوە بنەماڵەی حەمزەزادەیان لە ژێر گوشار داناوە تا لە میدیایی کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕێگری بکەن.