به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ڕه‌زا لوتفی” و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی دێولان، به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ئه‌و گیانبهختكرووه، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه.
“ڕه‌زا لوتفی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری دێولان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی سێشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “نیما نووری” له شاری كه‌ره‌ج له‌سه‌ر مه‌زاری “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه گرت و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی بوون.