ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، جارێکی دیکە ئه‌رته‌شی تورکیە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی له نزیك بناری خاڵخاڵان بۆردوومان كرد.
به وته‌ی شایهتحاڵەكان، بنكەیەك له‌و سنووره كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام تا ئێستا زیان و وردەكارییەكانی ئەم بۆردوومانە بڵاو نەكراوەتەوە. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ند جار باكووری هه‌رێم و ڕۆژئاوای كوردستانی كردۆته ئامانج كه له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی و كرێكار بوونه‌ته قوربانی.