به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بارهه‌ڵگره‌كان به ئاسانی له به‌ستێنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ هاتووچۆ ده‌كه‌ن و خاكی ئه‌و ناوچه به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی لیتیۆم بۆ شیركه‌ته چینیه‌كان ده‌گوازنه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌كه‌ڵه چینییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی، ئه‌و دهكهڵانه به مه‌به‌ستی پرژاندنی هه‌وره‌كان دانراوه و ڕێگه نادات هیچ باران و به‌فرێك له‌و ناوچه‌یه ببارێت. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم ئه‌و دنگۆیانهیان ڕه‌د كردووه، به‌ڵام به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری، لیتیۆم له ناوچه‌ی وشك باشتر به‌رهه‌م دێت و ڕێژه‌ی ئه‌و ئاسنه له نێو خاكدا زۆرتر له ئاوه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه خاكی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بۆ شیركه‌ت چینیه‌كان ده‌گوازنه‌وه تاكوو لیتیۆمی لێ به‌رهه‌م بێنن.