ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری سنه له مزگه‌وتی چوار یاری نه‌بی مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی “مه‌نسوور كه‌ریمیان”، سینه‌ماكاری گیانبه‌ختكردوو له بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڕێوه برد.
“مه‌نسوور كریمیان” فیلمسازی خه‌ڵكی سنه كه بۆ درووستكردنی فیلمێك سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستان كردبوو، ڕۆژی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی له شاری دێرك، گیانی به‌ختكرد. له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره بگه‌رێته‌وه شاری سنه و له‌وێ ئه‌سپه‌رده‌ی خاك بكرێت. شایانی باسه كه “مه‌نسوور كه‌ریمیان” فیلمبه‌رداری دوو فیلمی به ناوه‌كانی “تاڤا سۆر” و “ئه‌ڤینا كورد”، له كارنامه‌ی كاری‌دا هه‌یه.