به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، كۆتاییه‌كانی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١١ كرێكاری به‌لووچ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ساری له پارێزگای مازه‌نده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه، ٨ كه‌سیان ئازاد كراون و سێ كه‌سیان چاره‌نووسیان نادیاره.
دوو حه‌فته له‌وه‌به‌ر هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری ساری، هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌ی كرێكارانی به‌لووچ له نێو باخێكدا و ١١ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. پاش دوو ڕۆژ لێپرسینه‌وه، ٨ كرێكار ئازاد كران، به‌ڵام چاره‌نووسی سێ كرێكاری دیكه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ناسناوی یه‌كێك له كرێكاره‌كان، حێشمه‌تۆڵڵا داوودی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان بووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، دوو برای خه‌ڵكی ئێرانشار كه یه‌كێكیان موعه‌لیم بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراون و یه‌كێكیان ئازا كراوه، به‌ڵام برا موعهلیمهكهی به ناوی “عومران قاسم زایی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا گوازراوه‌ته‌وه.
