ڕۆژی هه‌ینی ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی بێهرێگان بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌لانانی جیاوازی له نێوان كرێكارانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.
