کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

محاكمه‌ی دوو دایكی دادخواز له‌ تاران

محاكمه‌ی دوو دایكی دادخواز له‌ تاران 4

جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “مه‌حبووبه‌ ڕه‌مه‌زانی” دایكی هه‌میشه‌ زیندوو “پژمان قۆلیپور” و “ڕه‌حیمه یووسف زاده‌” دایكی هه‌میشه زیندوو “نه‌وید بێهبوودی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له‌ لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شه‌هریاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.

“ڕه‌زا شه‌فاخواه” پارێزه‌ری ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ڕایگه‌یاند: “مه‌حبووبه‌ ڕه‌مه‌زانی” و “ڕه‌حیمه یووسف زاده‌” به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی دایكانی دادخواز” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه‌ نیزام” له‌ لقی ٢ی دادگای ئینقلابی تاران محاكمه‌ كراون.