به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئامێری ساخته‌ی ستارلینكیان به‌رهه‌م هێناوه و به نرخێكی كه‌مته‌ر و خێرایی ئینته‌رنێتی (جی ٤) له بازاڕه‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر چاودێری خه‌ڵك بكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئامێری ساختەی ستارلینک داوا کراوە و هاوشێوه‌ی ئامێره ئه‌سڵیه‌كه‌ی بەرهەم هێندراوە، لە ڕاستیدا مۆدێمێکی جی فۆڕه کە چیپی سیمکارتی ناوەوەی هەیە، بەبێ فیلتەر و بە خێرایی زیاتر و بە نرخی چەند سه‌د دۆلار به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی زیاتری خه‌ڵك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه دهفرۆشڕێت. چالاكانی مه‌ده‌نی داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن لە ماڵپەڕی سەرەکیی ستارلینکدا تۆمارکردن و ڕەسەنایەتیی ئامێرەکە بپشکنن. هه‌روه‌ها دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕژیم بە کەڵک وەرگرتن لە نەبوونی کارتی كارای بانکی جیهانی بۆ کڕینی ئەکاونتەکان، بانگەشەی ئەوە دەکەن كه ئەو ئامێرانەی دابینیان كردووه، لە پێشتا چالاک کراون.