ڕێكخراوی ڕێكخستنی یاساكانی ڕژیم ڕۆژی هه‌ینی ٨ی به‌فرانبار به فه‌رمی هه‌واڵی گرانبوونی ٣٠٪ی ته‌عرفه‌ی ئۆپراتۆره‌كانی مۆبایل ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی ڕابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆپڕاتۆره‌كانی مۆبایل له جه‌له‌سه‌یه‌كدا حازر بوون و به‌ڵێنیان دا كه به مه‌رجێك خێرایی و كۆاڵێتی ئینته‌رنێت ببه‌نه سه‌ره‌وه، نرخی ئینته‌رنێت ٣٠ له سه‌د گران بكه‌ن. هه‌ڵكشانی سایته‌كانی نه‌سڵی پێنجه‌م بۆ ١٠٪، زیادكردنی پانتایی ئینته‌رنێتی نه‌سڵی چوار له ٩٦ له سه‌دی وڵات، دوو به‌ڵێنی دیكه‌یه كه ئۆپراتۆره‌كان داویانه تاكوو له شه‌ش مانگی داهاتوودا جێبه‌جێی بكه‌ن.