شه‌و و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و سیخۆڕی بۆ ئیسڕائیل له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان و ورمێ جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد، بە ناوی “ڕامین فەقیری”، خەڵکی کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمه‌تی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی پێنجشه‌ممه، سزای سێدارەی چوار بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی “وەفا هەنارە”، “ئارام عومەری بەردیانی”، “ڕەحمان پەڕهازوو” و “نه‌سیم نه‌مازی” لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوانە پێشتر سه‌باه‌رت به په‌روه‌نده‌ی لێپرسینه‌وه له پاسدارێك به ناوی “مه‌نسوور ڕه‌سووڵی” له ساڵی ١٤٠٠، بە تۆمەتی “سیخوڕی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل”، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. دوای لەسێدارەدانی ئه‌و به‌ندكراوانه، خه‌ڵكی ناڕازی و بنه‌ماڵه‌كانیان لەبەردەم زیندان دا كۆبوونەوە. شایانی باسه كه پێنج تۆمه‌تباری دیگه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده به ناوه‌كانی “كامران هه‌ناره”، “فه‌خره‌دین دودكانلووی میلان”، “ئه‌شكان عۆسمان نداد گهندووك”، “حه‌سه‌ن عومه‌رپور” و “ئه‌میر مۆشتاق گه‌نگچین” هه‌ر یه‌كه‌و به ١٠ ساڵ زیندان سزا دراون.