ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، پێنج بەندکراوی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی “وەفا هەنارە”، “ئارام عومری بەردیانی”، “ڕەحمان پەرحازوو”، “مەنسوور ڕەسووڵی” و “نەسیم نەمازی” به‌مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ بەندی تاکەکەسی زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزران.
ئەو پێنج به‌ندكراوه پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” سزای سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوه و ئەگەرێکی هه‌یه، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی حوکمه‌كه‌یان جێبەجێ بکرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنەماڵەی ئەو پێنج زیندانییە دوایین دیداریان لەگەڵیاندا هەبووە و ئێستا هەموو تەلەفۆنەکانی زیندانی ورمێ پچڕاون.