ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٨ كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاند تا هاوكاره‌كانیان نه‌گرێنه‌وه سه‌ر كار و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، كۆتایی به مانگرتن ناهێنن. كرێكارانی فولاد هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی فولاد له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منییه‌تی كاری، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و به‌شداری كرێكاران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه بوون.
