ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، فه‌رمانداری شاری برووجێرد ڕایگه‌یاند: زیاتر له ٥٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی نه‌ساجی ئه‌و شاره له‌سه‌ركاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه و خوازیاری به‌دواداچوونی بازڕه‌سی كولی ئوستان بۆ ئه‌و بابه‌ته بوو.
“موسلم مورادی” فه‌رمانداری برووجێرد له وتوووێژ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له میدیاكانی ڕژیم وتی: ئه‌بێ ئیداره‌ی لێپرسینه‌وه‌ی ئوستانی لۆڕستان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات، چوونكه ٥٠٠ كرێكار سكاڵایان تۆمار كردووه و هۆكاری بێكاركردنیان ڕوون نییه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: له شارستانی برووجێرد، ٦١٠ كارخانه به ١٦ هه‌زار كرێكاره‌وه چالاكن و له دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ كارخانهیێك دانه‌خراوه و كێشه و گرفتی ٢٣ كارخانهش چاره‌سه‌ر كراوه و بۆ چه‌رخه‌ی وه‌به‌رهێنان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
