کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی بیرجه‌ند

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی بیرجه‌ند 1

سەرلەبەیانی چوارشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، سزای سێدارەی “ئیسماعیل قادر مەقام”، ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خەڵکی زاهیدان، “ئەحمەد گورگیچ ” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵە و خەڵکی زابۆل و “محەممەد حەساری”، ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی گه‌نگاوه‌ر، له‌ زیندانی ناوه‌ندی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی دیكه‌ی كورد كه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گوازرابوو، سزاكه‌ی به‌ شێوه‌ی كاتی ڕاگیراوه‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا جێبه‌جێ بكرێت. “ئیسماعیل قادرمەقام”، “ئەحمەد گورگیچ” و “محەممەد حەساری” چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. جێگای ئاماژەیە کە حوكمی ئێعدامی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ڕێوه‌ چووه‌.