ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ پێنجه‌مین ڕۆژ به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولادی ئه‌هواز ماوه‌ی پێنج ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٣٨ هاوكاریان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. كرێكارانی فولاد خوازیاری: گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارنی فولاد له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌ستی كرێكارانی شه‌فه‌ق له كاتیه‌وه بۆ قه‌راردادی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نده‌ڵی شیركه‌ت و به‌شداری كرێكاران له به‌ڕێوه‌بردنی شیركه‌ت بوون.