ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی و موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له شاره‌كانی تاران، قه‌زوێن و یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له قه‌زوێن له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون. هه‌روه‌ها له شاری تاران، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی پێكه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخرای به‌رنامه و بودجه‌دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری جیبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. له شاری یه‌زد موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات هاوڕێ له‌گه‌ڵ قوتابیان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.
