له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر چه‌ند چالاكی كرێكاری، سیاسی و مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “مۆسه‌یب یگانه” له تاران، “ئه‌میر شه‌یبانی زاده” له مه‌شهه‌د، “ناسر ئهحمهدزهی” له زاهیدان و “عه‌لی لالهدانی” له هه‌مه‌دان دا سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مۆسه‌یب ڕه‌ئیسی یگانه” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین پاش چه‌ند مانگ بیلاته‌كلیفی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری”، “ئیجماع و ته‌بانی”، بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” و “تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم” به ١٣ ساڵ زیندان و ١٠ ساڵ دوورخرانه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “ئه‌میر شه‌یبانی زاده” چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ بێبه‌شكران له چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. له شاری زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا به ناوی “ناسر ئهحمهدزهی” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق سزا دراوه و چالاكێكی سیاسی له هه‌مه‌دان به ناوی “عه‌لی لالهدانی” كه پێشتر به چه‌ند مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه به تۆمه‌تی “دامه‌زراندنی گرووپی بهرهندازانی نیزام” به ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه كه ١٠ ساڵی بۆ ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
