به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به ناوی “شه‌هریار به‌راتی نیا” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری، به ٦٨ مانگ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شه‌هریار به‌راتی نیا” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” به سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندان و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، په‌رداختی ٦ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای نه‌ختی و یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ساڵی ١٤٠٠ مه‌حكووم كراوه. ناوبراو مانگی كهلاوێژی ١٤٠٢ له سنووری توركیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی كرا.