ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌راك و شووش له ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. خانه‌نشینكراوانی كرماشان له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه قه‌تعنامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه و تێیدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به دۆخی خراپی ئابووری خه‌ڵك، جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ن به داخوازییه‌كانیان.
