ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی به‌فه‌رانباری ١٤٠٢، بازاڕیانی زێڕفرۆش له چه‌ند شاری ئێران دژبه زیادكردنی باج، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دووكانه‌كانیان داخست و به‌شێك له سنفه‌كانی دیكه‌ش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زێڕفرۆشان له شاره‌كانی ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، ئه‌راك، قوم، مه‌شهه‌د، هه‌مه‌دان و مه‌ڵایه‌ر دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی زێڕ و تۆماركردنی له سامانه‌ی تیجارت، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌ی زێڕێك كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئاسایی یان دووكانداران ئه‌نجام دهدڵێت، ٢٥٪ باج وه‌ر بگرێت. ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو بازاڕیان و خه‌ڵكی ئێران درووست كردووه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سنفه‌كانی دیكه‌ش دژبه زیادكردنی باج له‌سه‌ریان به‌و مانگرتنه په‌یوه‌ست بوون.
