ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فر‌انباری ١٤٠٢، سێ كرێكاری به‌له‌مێكی بارهه‌ڵگر له چۆمی ئه‌روه‌ندڕوود به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه، گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسی ده‌ریانه‌وه‌ردی و به‌نده‌ره‌كانی ئابادان، به‌له‌مێك به حه‌وت سه‌رنشینه‌وه له ئه‌روه‌ندڕوود وه‌رگه‌ڕاوه و چوار كرێكاری به‌له‌مه‌كه ڕزگار كراون و سێ كرێكاری دیكه كه دوو كه‌سیان هندووستانی و یه‌ك كه‌سیان ئێرانی بووه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌یان هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
