کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

“بانگهێشتی “یاسر ڕه‌حمانی ڕاد” پزیشكی ئازادیخواز بۆ دادگای ڕومشكان

بانگهێشتی یاسر ڕه‌حمانی ڕاد پزیشكی ئازادیخواز بۆ دادگای ڕومشكان

به‌پێی زانیارییه‌كان، “یاسر ڕه‌حمانی ڕاد” پزیشكی ئازادیخوازی خه‌ڵكی ڕومشكان له‌ پارێزگای لوڕستان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشت كراوه‌.

“یاسر ڕه‌حمانی ڕاد” ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا، له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی باوكی له‌ شاری خۆڕه‌م ئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك و نیو ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.ناوبراو ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به‌ بیانووی سارێژكردنی برینی خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ دوو پزیشكی دیكه‌ له‌ شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.