به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مهاباد له ئاست خراپی ڕێگه‌وبان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیه‌ی له گونده‌كانی زێوه و مهرانه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕێگای هاتووچۆ یه‌كسه‌ر قوڕه و ئاسته‌نگی بۆ هاتووچۆی خه‌ڵك ساز كردووه. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: چه‌ند ساڵه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له شاری مهاباد به‌ڵێن ده‌ده‌ن جاده‌كه‌یان بۆ ئاسفاڵت بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و پڕكردنی گیرفانی خۆیان، كاتیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی خه‌ڵك نییه.
