ڕۆژی هه‌ینی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، شارومندێكی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له كاتی تێپه‌ڕین له سنووری نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و توركیا، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به ناوی “موعین جاسم بهراغهش” له كاتی تێپه‌ڕین له سنووری سه‌ریكانی، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی توركیا كوژراوه. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین شارومه‌ندی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر هه‌وڵی ده‌ربازبوون بۆ نێو خاكی توركیا و كۆچكردن بۆ ئورووپایان داوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه كوژراو و بریندار بوون.
