ڕۆژی هه‌ینی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزه‌كانی فه‌راجا كۆمه‌ڵێك مێرمنداڵی به‌لووچیان له ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی ئه‌و شاره دایه به‌ر لێدان و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردن.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، كۆمه‌ڵێك مێرمنداڵی ماتۆڕسه‌واری ته‌من ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی خاش، ڕۆژی هه‌ینی به بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه دراونه‌ته به‌ر لێدان و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو، هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و منداڵانه له‌به‌رده‌ستدا نییه.