له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “زانیار سه‌بوور” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “زانیار سه‌بوور” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
