به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی شارستانی ڕه‌زه‌نی سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان به ناوی “نیما سۆهرابی نژاد” له‌لایه‌ن دیوانی دادی ئیداری وڵات، له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.
“نیما سۆهرابی نژاد” پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی هه‌مه‌دان له‌سه‌ركار ده‌ركرابوو. پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ئه‌و حوكمه، لقی ٢٦ی دیوانی دادی ئیداری له تاران سزاكه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ئه‌و چالاكه سنفیه‌ی له كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه. ناوبراو پێشتر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیندانی و به تازه‌یی له زیندانی هه‌مه‌دان ئازاد كرابوو.