“به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، حوكمی زیندانی “قوربان بێهزادیان نژاد” و “عه‌بدۆڵڵا مۆئمنی” له چالاكانی سیاسی تاران، له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و شاره پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی “حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دی زه‌یدئابادی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، “قوربان بێهزادیان نژاد” و “عه‌بدۆڵڵا مۆئمنی” هه‌ر یه‌كه‌و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆنفڕانسی “وتوووێژ بۆ ئێرانێكی ئازاد”، به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون. كۆنفڕانسی “وتوووێژ بۆ ئێرانێكی ئازاد” به به‌شداری ٤٢ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی هه‌شت به‌ندكراوی سیاسی له ڕۆژانی یه‌ك و دووی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو.